وەزارەتی ناوخۆ: ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لە عیراق حەوت ملیۆنی تێپەڕاند
سەوسەن سەید
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
فەریق دکتۆر عودەی سەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عیراق رایگەیاند، لە پێناو کەمکردنەوەی روداوەکان و بەکارهێنانی توانای خۆیی، هێڵکاریی شەقامەکان و دیاریکردنی "خاڵە رەشەکان" ئەنجامدراون، هەروەها لە ئێستادا راپەڕاندنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە نیو سەعات تێپەڕ ناکات.
بەڕێوەبەری هاتوچۆ هۆشداریی دا کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لە هەندێک ناوچەدا 300% لە توانای رێگاوبانەکان زیاترە.
ئاشکرایکرد لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 45 هەزار سەرپێچی هاتوچۆ و 157 حاڵەتی شۆفێریکردن لەژێر کاریگەریی کحولدا تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشدا کە بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕیندا کەمبووەتەوە، بەڵام "خێرا لێخوڕینی زۆر" هێشتا هۆکاری سەرەکیی روداوەکانە.



