عومەر شێخموس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەراورد بە عیراق و وڵاتانی ناوچەكە زۆر سەقامگیرترە، هەروەها ئەمنیەت و ئاسایشی هەرێم دەرفەتێكی باشە بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابوری.

عومەر شێخموس ئاماژەی بەوەشکرد، مافەکانی گەلی کورد لە دەستوری عیراقدا چەسپێنراون و هەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی تری عیراق و وڵاتانی ناوچەکە خاوەن رەوشێکی سەقامگیرترە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ئاسایشە دەرفەتێکی باشە بۆ وەبەرهێنان، هەروەها وڵاتانی دراوسێ رۆڵیان لە ناسەقامگیری عیراقدا هەبووە و هێزە کوردییەکانیش لە پرسە گەورەکاندا یەکگرتوو بوون.