وەزیری كارەبای عیراق: كورتهێنانی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە 42 هەزار مێگاوات
ئاکام
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشکرایکرد، سیستمی كارەبای وڵات لە قەیراندا و پێویستیان بە 62 هەزار مێگاواتە، بەڵام تەنیا 20 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن.
عەلی سەعدی وەهێب وەزیری كارەبای عیراق هەڵمەتێكی راگەیاند بۆ لابردنی سەرپێچیەكانی تۆڕی كارەبای نیشتمانی لە بەغدادی پایتەخت و سەرجەم پارێزگاكان.
وتیشی، سیستمی كارەبای عیراق لە قەیرانێكی قورسدایە و پێویسیان بە 62 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە و لە ئێستادا تەنیا 20 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمدێت و بەپێی راپۆرتی وەزارەت رێژەی بەفیڕۆچوونی وزە لە تۆڕەكانی دابەشكردندا 55٪ی تێپەڕاندووە بەهۆی سەرپێچی و كێشە تەكنیكییەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرهەمهێنانی كارەبا نزیكەی حەوت هەزار مێگاوات كەمیكردووە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات رێنماییەكان جێبەجێبكەن بە بەستی پێوەر و پێدانی شایستە داراییەكان لە كاتی خۆیدا و هاوكاری تیمە تەكنیكەكان بن.



