وەزیری دەرەوەی ئێران ئەگەری كۆبوونەوەی خامنەیی و ترەمپ رەتدەكاتەوە
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بیستویەتی دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ئەنجام بدات و ئەو بابەتە رەتدەكەنەوە و پێویستە ئەوان واقعی بن.
عراقچی داوای لە ئەمریكا كرد، واقیعەكانی ئێران رەتنەكاتەوە وشێوازی تێڕوانینی خۆی بۆ كاروباری ناوچەكە بگۆڕێت و پەیوەندیەكانی ئەمریكا و ئێران وەك هێزێكی هەرێمی و تەنانەت زیاتریش لە هێزێكی هەرێمی بگونجێنێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا بە رۆژنامەی نیویۆرك پۆستی رایگەیاندبوو، ئارەزوو دەكات چاوی بە موجتەبا خامنەیی بكەوێت لە پێناو كۆتایی هێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


