كاندیدی نوێ بۆ ئەو وەزارەتانەی تائێستا دەنگیان لەسەر نەدراوە دیاری دەكرێن، چاوەڕوانیش دەكرێت ئەنجومەنی نوێنەران ئەو بابەتە یەكلابكاتەوە.

عادل مەحلاوی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی تەقەدوم بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە دەكەن بۆ دیاریكردنی ناوی نوێ بۆ پڕكردنەوەی ئەو وەزارەتانەی تائێستا متمانەیان پێنەدراوە.

وتیشی، لە قۆناغی داهاتوودا جموجوڵی سیاسی چڕ دەكرێتەوە و سەرنج لەسەر ئەو ناوانە دەبێت كە توانا و لێهاتووییان هەیە و متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستدەهێنن. 

مەحمود فالح شمەری پەرلەمانتاری فراكسیۆنی خەدەماتیش رایگەیاند، تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەت پەیوەستە بە لێكتێگەیشتنە سیاسییەكان و شایستەی فراكسیۆنەكانەوە، وتیشی، پێدەچێت تەواوكردنی دەنگدان لەسەر ئەو وەزارەتانەی ماون، بكەوێت دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە.