عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عیراق، بەبۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی حزبەکەی کرد.

 

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سڵاوی خواتان لێ بێت..

گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و سەرجەم برایان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بەبۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەتان.

لەم یادەدا خەبات و رۆڵی
سەرەکیی حزبەکەتان لەگەڵ هێز و لایەنە نیشتمانییە جیاوازەکان لە روبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرییەت و بەشداریکردن لە بنیاتنانی عیراقی نوێی دیموکراسیدا بەرز دەنرخێنین.

لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەو
دەستکەوتانەی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەدی هاتوون.

 

لەگەڵ ئەوپەڕی رێزماندا

عەلی فالح زوبەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق

بەغداد - حوزەیرانی 2026