هێڵی ئاسمانی عیراق رایگەیاند، سبەینێ یەكەم كاروانی حاجیانی عیراق لە سعودیەوە دەگەڕێنەوە.

مەناف عەبدولمونعیم بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی رایگەیاند، تەواوی حاجیانی عیراق كە ژمارەیان 23 هەزار حاجییە، لە رێگەی چەند گەشتێكی ئاسمانییەوە دەگەڕێنەوە و تا 10ی حوزەیران سەرجەمیان دەگەڕێنەوە.

بڕیارە رۆژی پێنج شەممە، 4ی حوزەیران، یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمیش دەگەڕێنەوەو بە چەند كاروانێكیش تا 10ی مانگ سەرجەمیان دەگەڕێنەوە كە ژمارەیان پێنج هەزار و 120 كەسە.

دەستەی حەجی عیراق بۆ چوارەمین ساڵ لەسەر یەك خەڵاتی باشترین نوێنەرایەتی حەجی بەدەستهێنا لە بەرانبەر پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی و پابەندبوون بە رێنماییەكانی حەجەوە.