خوێندنی كوردی لەسەر ئاستی پارێزگاكە پلەی یەكەمی بەدەستدەهێنا
یەحیا
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦
كامەران عەلی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك رایگەیاند، لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشی سەرەتاییدا، رێژەی دەرچوونی قوتابیانی كورد گەیشتووەتە 85% بەمەش بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی پارێزگاكە پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە و 15% پێش خوێندنی عەرەبی كەوتوون.
كامەران عەلی ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمساڵ حەوت هەزار قوتابی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكاندا كردووە، لە كاتێكدا ساڵانی رابردوو رێژەكە 65%ی تێپەڕی نەدەكرد.
وتیشی، ئەمساڵ بەهۆی پلانی وردی مامۆستایان و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەزموونی پێشوەختە، ئاستی دەرچوون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك نزیكەی 100 هەزار قوتابی و خوێندكاری هەیە و سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستانە.



