پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری عیراق
رێبین
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦
سەرۆك كۆماری عیراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عیراق كرد و هیوای یەكڕیزی و لێبوردەیی دەخوازێت.
نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد، و راشیگەیاند، ئەم بۆنەیە دەكەینە دەرفەتێك بۆ قووڵكردنەوەی گیانی هاوسۆزی، لێبوردەیی و یەكڕیزیی نێوان پێكهاتەكان.
جەختیشی لە گرنگیی گیانی هاوكاریی هاوبەش بۆ روبەڕوبوونەوەی سەرجەم و ئاستەنگەكان كردەوە، بە شێوازێك كە ببێتە مایەی بەهێزكردنی پێگەی عیراق، دابینكردنی سەقامگیری، ئارامی و ژیانێكی شایستە بۆ تەواوی گەلی عیراق.



