مەسرور بارزانی لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە
ساکۆ سمکۆ
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبوونەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عیراقیان کرد
لە کۆبوونەوەکەدا، رەوشی گشتیی و رێڕەوی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێکران.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێم، گۆڕیوەتەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، باس لە باشترکردنی رەوشی رەوشی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پێشخستنی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ئابووری عیراق کراوە.



