قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی یونس مەحموود وەک سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بە گەشیبینییەوە دەڕوانینە ئەم تیمە نوێیە.

دەقی پەیامەکە: 

بەبۆنەی هەڵبژاردنیان، پیرۆزباییەکی گەرم لە یونس مەحموود، سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق و هەر دوو جێگرەکەی و هەموو ئەندامانی نوێی یەکێتییەکە دەکەم. هەروەها پیرۆزباییەکی تایبەتیش لە کاک مەحموود ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەکەم کە وەک ئەندامی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق هەڵبژێردراوە.

بە گەشیبینییەوە دەڕوانینە ئەم تیمە نوێیە و چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەکەین لە ماوەی ئەرکەکەیاندا بتوانن ژێرخانێکی بەهێز بۆ تۆپی پێی عیراق دروست بکەن و هەنگاوی گەورە بنێن بە ئاراستە زیاتر بە پیشەیی کردنی تۆپی پێ. هیواداریشین تۆپی پێی عیراق لە سەردەمی ئەواندا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا زیاتر بدرەوشێتەوە.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان