سەرۆک کۆماری عیراق چاوی بەسەرۆکی بزوتنەوەی بابلیۆن کەوت
١٦ی ئایاری ٢٠٢٦
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چاوی بە رەیان کلدانی، سەرۆکی بزوتنەوەی بابلیۆن کەوت.
لەمیانی دیدارەکەدا باسیان لەپێشهاتە سیاسیەکانی وڵات کرد و سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پەلەکردنی پێکهێنانی کابینەی حکومەت بە تەواوەتی کردەوە بۆ گەیشتن بەسەقامگیری سیاسی و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.
هەروەها ئاماژەی بەپێویستی هەوڵی هاوبەشی هێزەکانی نیشتمانی کرد بۆ پشتیوانیکردن لەهەنگاوەکانی قۆناغی داهاتووی حکومەتدا .
لەلای خۆیەوە رەیان کلدانی، جەختی لەگرنگی بەردەوامبوون لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای حکومەت و گەیشتن بە سەقامگیری لەوڵاتدا کردەوە.



