عەلی زەیدی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەستبەكاربوو
ئاکام
١٦ی ئایاری ٢٠٢٦
عەلی زەیدی بە رەسمی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەستبەكاربوو و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشوو ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتیان كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بە رەسمی لە پۆستەكەیدا دەستبەكاربوو و دەستی بە ئەركەكانی كرد وەك سەرۆكی حكومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لە مەراسیمێكدا دەستاودەستی دەسەڵاتی كرد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق.
پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق متمانەیدا بە عەلی زەیدی وەك سەرۆك وەزیران و 14 وەزیری كابینەی نوێ و نۆ وەزارەتیش یەكلانەبوونەوە و بۆ دوای جەژن دواخرا.



