وەزارەتی تەندروستیی عیراق تۆمارکردنی 15 تووشبووی نوێ و حاڵەتێکی گیانلەدەستدانی بە 'تای خوێنبەربوون' راگەیاند و ئاماری تەواوی ئەمساڵیشی بڵاوکردەوە و داواکارییەکیش لە کاسبکاران و هاووڵاتیان دەکات.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە، تۆمارکردنی 15 تووشبووی نوێ و حاڵەتێکی گیانلەدەستدانی بە تایی خوێنبەربوون راگەیاند. 

وتەبێژەکە ئەوەشی روونکردەوە: "ئاماری کۆی گشتی ساڵی 2026، دوای تێپەڕبوونی 19 هەفتە بەسەر چاودێرییە پەتا نائاسییەکان، گەیشتووەتە 48 تووشبوونی پشتڕاستکراوە و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوون.

هاوکات، هۆکارە راستەوخۆکانی نەخۆشییەکە و نیشانەکانی بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، دەستنیشانکردنی پێشوەختە و چارەسەری ناو نەخۆشخانە دەبێتە هۆی چاکبوونەوە، پێویستیشە
گۆشتفرۆشان و ئاژەڵداران جلوبەرگی پارێزەر، دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن و گۆشت لە پلەی گەرمی نزمدا و لەناو فرێزەردا هەڵبگرن.