بازرگانی عیراق: داهاتی هەناردەكردنی خورما 500 ملیار دیناری تێپەڕاندووە
لاڤە
١١ی ئایاری ٢٠٢٦
هەناردەی خورمای عیراق لەم ساڵدا زیادیكردووە و داهاتەكەی نیو ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق بە رۆژنامەی "سەباح"ـی راگەیاند، خواست لەسەر خورمای عیراق لە بازاڕەكانی جیهاندا زیادیكردووە و وڵاتانی هیندستان، چین، توركیا و كەنداوی عەرەبی دیارترین وڵاتانی هاوردەكاری خورمای عیراقن، ئەمە جگەلەوەی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و ئاسیاش هەناردە دەكرێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا داهاتی هەناردەی خورما زۆر بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەك لە ساڵی 2024دا، 600 هەزار تۆن هەناردە كراوە و داهاتەكەی 500ملیار دیناری تێپەڕاندووە.



