نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغداد چاویکەوت بە دادوەر فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لەمیانی دیدارەکەدا، جەختیان لە گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا کردەوە.
 
لەمیانی دیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی گشتیی وڵات کرد و جەختیان لە گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا کردەوە و سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەپابەندبوونی سەرۆکایەتی کۆمار کرد بە پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری و هاوکاریکردنی لەبەجێگەیاندنی ئەرکە دەستوورییەکانی بەشێوەیەک کە بنەماکانی دادپەروەری پتەوتر بکات و مافی هاووڵاتیان بپارێزرێت.
 
لەلای خۆیەوە، فایق زەیدان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رێنماییە بەنرخەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و پابەندبوونی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی بە پیشەیی وسەربەخۆیی لەخزمەتی رەوتی دادپەروەری و سەروەری یاسادا.