تەندروستیی کەرکوک: روداوێکی هاتوچۆ لە کەرکوک بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەس
ساکۆ
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دەروازەی شار لە کەرکوک، بارهەڵگرێکی گواستنەوەی چیمەنتۆ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کردووە بەنێو هاووڵاتیانی مەدەنیدا و زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی کردووە بەژێرەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوکیش لەوبارەیەوە رایگەیاند، تائێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 16 کەسی دیکەش بریندارن.
لەلایەکی دیکەشەوە، نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک داوای لە هاووڵاتیانی شارەکە کرد کە سەردانی نەخۆشخانەکەیان بکەن و خوێنیان پێببەخشن، بەمەبەستی دابینکردنی بڕی خوێنی پێویست بۆ بریندارەکان.


