بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە وادەیەكی نزیكدا بە رەسمی رێككەوتنی سیاسیی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ ئیمزا دەكرێت.

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد، سەردانی فراكسیۆنی نەوەی نوێی كرد و لەلایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنەكەوە پێشوازی لێكرا. 

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوولا كرایەوە.

سەرۆك بافڵ سوپاسی فراكسیۆنی نەوەی نوێی كرد بۆ هاوكارییان لەگەڵ یەكێتی لە پرسی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماردا.

هەروەها بە گرنگییەوە باسی لە رێككەوتنی سیاسیی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ كرد و ئاشكرایكرد، لە وادەیەكی نزیكدا بە رەسمی ئیمزای دەكەن، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ بەهێزكردنی كاری پێكەوەیی لە پێناو بەرژەوەندییە گشتییەكاندا.