پۆلیسی هەڵەبجە: کەسێکمان بە تۆمەتی شکاندنی دەرگای نۆرینگە و بردنی کامێرای چاودێری دەستگیر کرد
بڵند
١٩ی نیسانی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردوەتەوە، کەسێکی تەمەن 24 ساڵیان دەستگیر کردوە، بە تۆمەتی بردنی دەرگای نۆرینگەیەک و بردنی کامێرای چاودێری نۆرینگەکە لە قەزای خورماڵدا.
پۆلیسی هەڵەبجە ئەماژەی بەوەکردوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیەکەوە سکاڵاتۆمارکرا لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ سەربە بەڕێوەبەرایەتییان لەسەرئەوەی کە دەرگای نۆرینگەکەی لەنێو بازاڕی خورماڵدا شکێنراوە و کامێراکانی چاودێری نۆرینگەکەی دزراوە.
لە لایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵ دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیربکرێت.
پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت؛ تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.



