سوپای ئیسرائیل: دوای ئاگربەست یەکەم هێرشمانکردە سەر حزبوڵای لوبنان
بڵند
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە لە دوای ئاگربەستی ئەم دواییەی لوبنان یەکەمین هێرشی خۆیان بۆ سەر هێزەکانی حزبوڵا لە باشوری لوبنان ئەنجامداوە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای ئەوە بووە، هێزەکانی حزبوڵا رێککەوتنەکانی ئاگربەستیان پێشێلکردوە و لە هێزەکانی ئیسرائیل نزیکبونەتەوە.
وەک لە راگەیەنداروەکەدا هاتووە؛ سوپای ئیسرائیل بیانویی بۆ هێرشەکە ئەوە بووە، ئەو کەسانە ویستویانە؛ لە سوپای ئیسرائیل نزیک ببنەوە و لە بەرانبەردا هێزی ئاسمانی و زەمینی ئیسرائیل ئەو کەسانەیان لە چەند شوێنێک لە باشوری لوبنان کردوەتە ئامانج.
هەروەها سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، کە هێرشی تۆپخانەیی بۆ پشتیوانی لە هێزە زەمینییەکان ئەنجامداوە و ژێرخانی حباوڵایان لەناوبردووە، جەختیشی لەوە کردوەتەوە، کە ئەم هێرشە بۆ نەهێشتنی مەترسییەکان ئەنجامدراون.
سوپای ئیسرائیل جەختیکردوەتەوە، کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە چوارچێوەی رێنماییە سیاسییەکاندا ئەنجام دراون و سوپا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە، کە رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریکردن لە خۆی بگرێتەبەر، تەنانەت لە کاتی ئاگربەستیشدا.
ئەم پێشهاتانە تەنها دوو رۆژ دوای جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان لایەنەکان دێت، ئەمەش نیگەرانی لەبارەی ناسکی رێککەوتنەکە و ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕ دروستدەکات.


