دەستەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ژنان رایگەیاندووە کە لە نێوان تشرینی یەکەمی 2023و کۆتایی 2025دا، زیاتر لە 38000 ژن و کچ لە غەززە کوژراون بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، کە تێکڕای کەمتەری 47 کوژراو لە رۆژێکدا.

دەستەکە رایگەیاند کە زیاتر لە38000 ژن و کچ لە ماوەی دوو ساڵدا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان و ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانەوە کوژراون، کە تێکڕای کەمترین ژمارە 47 قوربانیی مێینە دەکات لە رۆژێکدا، کە زیاتر لە 22000ژن و 16000 کچ لەخۆدەگرێت، لە کاتێکدا هۆشداری دەدات کە ژمارە ڕاستەقینەکان لەوانەیە زیاتربن بەڵام بەهۆی سەختییەکانەوە تۆمارنەکراون.

سۆفیا کاڵترۆپ، وتەبێژی دەستەکە،روونیکردەوە کە ژمارەی قوربانییان و گیانلەدەستدان لەنێو ژنان و کچاندا لەوەی خولەکانی پێشووی شەڕی غەززە تۆمارکراوە زیاترە، و ئاماژەی بەوەدا کە رزگاربووان رووبەڕووی مەترسیی توندی رۆژانە دەبنەوە لەوانەش برسییەتی، ئاوارەبوونی دووبارە، و کۆت و بەندی توند لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان.

تا کۆتایی ساڵی 2025، ئامارە رەسمی و مەزەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە کۆی گشتیی قوربانیانیان لە غەززە گەیشتووەتە دەیان هەزار کەس.