سوپای ئەمریكا رایگەیاند، 10 كەشتی ئێرانی گەڕێندراونەتەوە لە گەروی هورمز و گەمارۆكە بەردەوامە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا 'سێنتكۆم' رایگەیاند، لە ماوەی 48 سەعاتی یەكەمی دەستپێكردنی گەمارۆ دەریاییەكەی سەر ئێران، توانیویانە رێگری لە 10 كەشتی بكەن كە لە بەندەرەكانی ئێرانەوە بەڕێكەوتبوون.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە سەرەتایی گەمارۆكەوە  تا ئێستا هیچ كەشتییەك نەیتوانیوە بەناو گەرووەكەدا تێپەڕێت.

راشیگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ كەشتیەكی ئێران وستویەتی بە بەندەر عەباسدا تێپەرێت بەڵام ناچاركراوە رێرەوەكەی بگۆرێت بگەڕێتەوە ناو خاكی ئێران.

ئەم گەمارۆیە دوای ئەوە هات دوای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێزە چەكدارەكانی ئێران گەروی هورموزیان بە كردەیی داخستبوو، هەروەها وتووێژەكانی ئاشتی لەگەڵ تاران لە شاری ئیسلام ئاباد شكستی هێنا.