بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە، پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روو لە دابەزین دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی تاوەباران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو،  لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین فراوان دەبێت و ئەگەری هەورە بروسکە و تەرزە هەیە، بەتایبەت لە سەنتەری شارەکان و ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر.

کەشناسی هەرێم ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەرەو سەقامگیربوون دەچێت و دەبێتە پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

پیرمام: 10 پلەی سیلیزی

سۆران: 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 12 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی