خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی د. دیار نەجیب بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە: کۆچی ئەم پزیشکە دڵسۆزەی شار خەمێکی تر و کەلێنێکی تری لە کەرتی تەندروستیدا لەسلێمانی جێهێشت.

دەقی پەیامەکە

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (د. دیار نەجیب عەبدولکەریم مودەڕیس)، زۆر غەمباربووم

پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هاوڕێکانی و هەموو پزیشکان و ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

کۆچی ئەم پزیشکە دڵسۆزەی شار خەمێکی تر و کەلێنێکی تری لە کەرتی تەندروستیدا لەسلێمانی جێهێشت.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد