کوردانی ئەمریکا لە هەوڵدان بەردەوامن بۆ دروستکردنی لۆبی بۆ پاراستنی کوردانی هەرچوار پارچە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند سیناتۆر و کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی کۆبوونەوە
ڕۆژی 3/25/2026 کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان و دانیشتوانی ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا ئێوارە خوانێکیان ڕیکخستبوو لەگەل سیناتۆر لێنزی گراهام. ئەو سیناتۆرە، زۆر دڵسۆزی کوردانە، بەیەکەوە لەگەڵ سیناتۆر ریچەرد بلومێنسەڵ یاسای پاراستنی کوردیان پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد.
لە وتاری کۆبونەوەکەدا، سیناتۆر لێنزی گراهام باسی ئەوەی کرد کە: "بۆیە هاوپەیمانی کوردم چونکە لەشەڕی داعش، کورد زۆردڵسۆزانە شانبەشانی ئەمریکا دژی داعش جەنگان و قوربانیی زۆریان دا و بوونە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا کەمترین قوربانیی بدات. بۆیە لە جاری یەکەمیش کە هێرش کرایە سەر کورد لە سەرێ کانی، من چومە لای سەرۆک ترەمپ و جێگرەکەی مایک پێنس و وتم، ئێمە بەقوەت نامێنین ئەگەر هاوپەیمانەکانمان نەپارێزین. بۆیە دەبی ڕیگە بگرین لەهێرش بۆسەر هاوپەیمانانمان. هەرئەوەش بووە هۆی وەستانی ئەوکاتی هێرشەکان."
لێنزی گراهام زۆر دڵی خۆش بو بەو سوپاس گوزاریانەی کە پێی گەیشت.من ئەودیاریەم پی بەخشی کە بریتی بو لەفەرشێک ڕەسمی خۆی و ئاڵای کوردستان و ئەمریکاو پەیامێکی شانازی هاوپەیمانەتی ئەمریکاو کوردستان وتی ئەوە ئەچیتە ئۆفیسەکەم منیش دەست خۆشی لە کاک عەزیز حاجی نواوەی دەکەم کە ئەو تابلۆیانەی بۆ ناردم.
سیناتۆر لێنزی گراهام ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە کوردان لۆبی بۆ سەرخستنی یاسای پاراستنی کورد بکەن ڕیگا و ئەرکی خستە سەرشانی کوردانی دانیشتوی ئەمریکاو لایەنە حکومیەکانی حکومەتی هەرێم وخۆبەڕیوەبەری ڕۆژئاوا.
وتیشی، سوپاسی ئەو سیناتۆرەی دیموکراتەکان بکەن کە هاوبەشە لە پرۆژە یاسای پاراستنی کورد.
خۆشبەختانە من و سابیر خۆشناو، یونس حاجی هەمان ڕۆژ چوینە ئۆفیسی سیناتۆر ڕیچەرد بلومێنسڵ و ئەو تابلۆیە و سوپاسنامە و دەعوەتنامەمان بۆ نارد بۆ ئامادەبوون لەنەورۆزی شاری هاریسەنبێرگ. لەهەمان ڕۆژدا چوینە لای ئۆفیسی 10 سیناتۆری 10 کۆنگرێسمانی تر. بەتایبەت ئەو کەسانەی کە وتە و کۆمێنتی جوانیان هەبووە بۆ پشتگیری کورد. داواکاریمان پێش کەش کردن لەگەڵ ئەو تابلۆ جوانەی کە کچێکی کورد و کچێکی ئەمریکی شانبەشانن. دواکاریەکانمان بە دانانی نوێنەرێکی تایبەت بۆ کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان و پشتگیری پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد و دابینکردنی نۆ فلای زۆن بۆ کوردان بۆ هەماهەنگی کردنی زیاتری کورد لەگەڵ ئەمریکا.
هەر لەسەردانی ئەو ڕۆژەمان چوینە لای کۆنگرێسمان بڕایان ماستن، کە ئەویش زۆر هاوکاری کوردانە و یەکێکە لەو کەسانەی کە دوو قاچی لەدەستداوە لەکاتی سەربازیدا. وە چوین بۆلای ئۆفیسی کۆنگرێسمان جاش بریچن، بەهەمان شێوە پشتگیری کورد بوو، وە داوای دانانی نۆێنەرێکی تایبەتی دەکرد بۆ سوریا .
هەندێک ئەمریکی هاوسۆز لەگەڵ مافی ڕەوای کورد لەوێ بەشداربوون وەکو ئێمە زۆر بەپەرۆش بوون، وە هانی ئێمەیان ئەدا کە ئێمە ئەبێ کوردایەتی بکەین نەک حیزبایەتی. بەڕاستی من وێڕای سوپاسگوزاری ئەوان بۆ دڵسۆزیان، بەڵام شەرمم دەکرد بۆ ئەبی ئەمریکیەک ئامۆژگاری ئێمەبکەن، بەڵام ئێمە کەمتەرخەمبین لەکوردایەتی و دوربوون لە وەلائی حیزبی؟!
کۆمەڵیک پرسیار ئەبێ بکەین: بۆ ئەبێ کورد بە پچڕ بچڕ لۆبی بکەین؟ بۆ ئەبێ هەموومان هەوڵ و بەرنامەکانمان یەک نەخەین؟ بۆ ئەبێ نوێنەرایەتیەکی حکومەتی هەرێم بە داهاتێکی گەورە دەور و کاریگەریان نییە لەو چالاکیانە؟ ئەی ئەو هەموو بودجەیە لەچی سەرف ئەکرێ؟ بۆ ئەبێ حکومەتی هەرێم و هەموو نوێنەرایەتییەکان لۆبی بە نیزام و بەرنامە و کەسی تایبەت نەکەن؟ بۆ ئەبێ پشت ببەسترێ بە کوردانی دانیشتوی ئەمریکا کە لەسەر گیرفانی خۆیان لۆبی بکەن؟ خۆ ئێمە هەرچی بکەین ناگاتە ئاستی گیانفیدایی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا چونکە ئەوان شیرنترین بەخشراوی خودا کە ژیانە، ئەبەخشن.
پەیامی سەر تابلۆکان، فەڕشەکان شانازیکردن بوو بە هاوپەیمانییەتی ئەمریکا و کورد، وە هەروەها پەیامی تابلۆی گچە شەڕڤانەکە و کچە ئەمریکیەکە شۆڕشی کەزی بوو؛ وە نوسراوە ئەو کچەی شانبەشانی جوندیی ئەمریکی شەڕیکرد دژی تیرۆر. ئێستا کەزی بڕدراوە، بەجێمان مەهێڵن، تیرۆرستانی دوێنێ هەر تیرۆرستن ئەمڕۆش لێمەگەڕێن فێڵمان لێ بکەن .
خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم کە دەتوانم هاوکاری دۆزی ڕەوای گەلەکەم بم، پێشتریش بەشداریم هەبووە لەچالاکی تر لۆبی کردن لەناو کۆنگرێس ئەمریکا
بەشدار حاجی نواوەی