وەزارەتی کارەبای هەرێم: پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە
بڵند
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە بارەی بەرهەمهێنانی کارەباوە راگەیەندراوێكی بڵاوکردوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات، گرفت بۆ هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکان دروست بووە و دەبێتە هۆی کەمبونەوەی پێدانی کارەبا بە هاوبەشەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە؛ بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بوتەوەو ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی پێدانی کارەبا بە هاوبەشەکان.
وەزارەتەکە دڵنیایی داوەتە هاوبەشانی کارەبا، کە ئەم حاڵەتەکە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای چارەسەرکردنی گرفتەکە و دوبارە دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.


