رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی ئاماری زیان و قوربانییانی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران راگەیاند.

رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكاو  ئیسرائیل تا ئێستا 204 منداڵ گیانیان لە دەستداوە ، زیاتر لە 18 هەزار كەسیش بریندار بوون.

رێكخراوەكە  ئاشكرایكردووە، لەئەنجامی ئەو هێرشانە 498 خوێندنگە و 251 بنكەی تەندروستی و 17 بنكەی ڕێكخراوی مانگی سوری ئێرانی زیانیان بەركەوتووە، هاوکات81 هەزار خانوو زیانیان بەركەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكانی سەر ئێران بەزاندنی یاسا نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەی جنێڤە، بەردەوامبدەبن لە ریگەی یاسا و دەزگا نێودەوڵەتییەكانەوە هێرشكاران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.