وەزیری وزەی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاندوە، بەم نزیکانە گەمارۆی سەر نەوتی ئێران لادەدەن و نەوتی ئەو وڵاتە دەستدەکاتەوە بە هەناردەکردن بۆ بەندەرەکانی جیهان.

ئەمڕۆ هەینی کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا، لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، رایگەیاند لەگەڵ هەڵگرتنی سزاکان، کە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ بەندەرە جیهانییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکاتەوە.

ئەو وەزیرەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای هەڵگرتنی سزاکان  نەوتی ئێران لە ماوەی سێ بۆ چوار رۆژدا دەگاتە بەندەرەکان.

رایت باسی لەوەش کردوە کە پڕۆسەی ئازادکردنی نەوت لە یەدەگی ستراتیژی لە چەند مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت و سەرەڕای ئەوەی ئاسیا پێویستییەکی زۆرتری بە نەوت هەیە، بەڵام ئەوان لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی هەماهەنگدا بەشدار دەبن لە دابەشکردنی نەوت بەسەر بازاڕەکاندا.