مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت موسڵمانانی  كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین ،  یەزدانی مەزن عیبادەت و نزا و رۆژوەكانی  ئەم مانگە پیرۆزە لە گشت لایەك قبوڵ بكات .

 

دەقی پەیامەکە

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت موسڵمانانی  كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین ،  یەزدانی مەزن عیبادەت و نزا و رۆژوەكانی  ئەم مانگە پیرۆزە لە گشت لایەك قبوڵ بكات .

 نزا دەكەین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و ئۆقرەیی لە ناوچەكەدا  و كۆتایی هێنان بەو جەنگە نەخوازراوەی  ناوچەكەی گرتۆتەوە.

دووبارە لە گشت لایەك پیرۆز بێت و شاد و بەختەوەر بن 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان