لیندسی گراهام: ئەوەی کۆنتڕۆڵی دورگەی خارک بکات چارەنوسی جەنگەکەی لەدەستدایە
بڵند
١٤ی ئازاری ٢٠٢٦
لیندسی گراهامی سیناتۆری کۆمارییەکان پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی سەبارەت بە گواستنەوەی جەنگ بۆ دورگەی خارک و هێرشکردنە سەر ئەو دورگەیە، کە بە شا دەماری ئابوری نەوت و گازی ئێران دادەنرێت.
سیناتۆرە ئەمریکییەکە لە پەیامێکیدا لە ئێکس رایگەیاندوە، هەرکەسێک بتوانێت دورگەی خارک کۆنتڕۆڵبکات دەتوانێت جەنگەکە یەکلای بکاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردوە، کە ئەم هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا بوێرانە و کاریگەرە، دەبێتە هۆی کورتکردنەوەی ماوەی جەنگەکە، چونکە کەمجار رودەدات لە مێژووی جەنگەکاندا دوژمن یەک ئامانجی ستراتیژی لەو شێوەیەی هەبێت کە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ئەنجامی ململانێکاندا دروست بکات.
گراهام جەختیشی کردەوەتەوە، کە لەدەستدانی ژێرخانی نەوتی خارک بە واتای لەناوچونی ئابوری ئێران دێت و دەڵێت؛ "هەرکەسێک کۆنتڕۆڵی دوورگەی خارک بکات، کۆنتڕۆڵی چارەنووسی ئەم جەنگەی لەدەستدایە."



