ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 179 کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ژمارەیەکیان رەوشی تەندروستیان سەختە، بەبێ خستنە رووی ئاماری گیان لەدەستدان دەشڵێت؛ نزیکەی سێ هەزار هاووڵاتی بریندارن.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکی بڵاویکردوەتەوە، تێیدا هاتووە؛ کۆی ژمارەی بریندارەکان (ئیسرائیلییەکان) لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژی ئێرانەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 745 کەس، 85 کەسیان تا ئێستا لوژێر جاودێری تەندروستیدان و  چارەسەر وەردەگرن

 ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە24 سەعاتی رابردوودا 179 بریندار لە نەخۆشخانە خەوێندراونو ژمارەیەکیان رەوشی تەندروستیان سەختە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو،  ژمارەیەک لەو بریندارانە لەکاتی ئاگادارکردنەوەی بونی مەترسی موشەک و راکردنیان بۆ پەناگەکان برینداربوون .