كۆمیسیۆنی ئەوروپا هۆشداری لە پەككەوتنی كەرتی گواستنەوە دەدات و داوای 500 هەزار شۆفێری نوێ لە وڵاتانی دەرەوە دەكات.

رالۆكا ماریان، بەڕێوەبەری كەرتی گواستنەوە و رێگاوبانی سەر بە كۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، وەك چارەسەرێكی كردەیی بۆ روبەڕووبوونەوەی قەیرانی كەمیی 500 هەزار شۆفێر، كە بەهۆی پیربوونی هێزی كار و كەمیی گەنجانەوە دروست بووە،  لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر ئەوە یە شۆفێری بارهەڵگر و پاس لە وڵاتانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپاوە بهێننە ناو بازاڕی كاری كیشوەرەكە.

ماریان ئاماژەی بەوەشكرد، چارەسەری ئەو قەیرانە پێویستی بە ئاسانكاری یاسایی و پێوەرێكی یەكگرتوو هەیە بۆ وەرگرتنی شۆفێرانی وڵاتانی سێیەم، هاوكات پێویستە هەوڵ بدرێت ژنان و گەنجانی ناوخۆی ئەوروپاش رابكێشرێنە ناو مەیدانەكەوە.