وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت؛ ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی دوو رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی دووی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی كانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی داراییەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت.

بەپێی بەدواداچوونێكی كوردسات نیوزیش، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغداد ئەوەبووە كە لیستی موچەی خانەنشینان نەچووەتەسەر سیستمی پەیڕۆڵ و تائێستا هەر لەسەر كاغەز ئامادە دەكرێت.