لەژێر فشاری ئەمریکادا، دیلسی رۆدریگێز سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا یاسایەکی واژۆکرد، کە کۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر کەرتی نەوتدا سنووردار دەکات و ئەمەش دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمریکا لە پایتەختی ڤەنزوێلا.

ئیمزاکردنی ئەم یاسایە دوای ئەوە دێت، کە یاسادانەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی ئەو وڵاتە، هەموارکردنەوەی یاسای پیشەسازی وزەیان پەسەند کرد، ئەمەش دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی وڵاتەکە لەلایەن ئەمریکاوە.

هاوکات لەگەڵ پەسەندکردنی یاساکە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە رەسمی دەستیکرد بە سووککردنی سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ڤەنزوێلا، کە ساڵانێک بوو، بەهۆی سزاکانەوە پیشەسازیی وڵاتەکەی  پەکخستبوو

ئەمریکا لەگەڵ بە سوکردنی سزاکانی سەر ڤەنزوێلا، ئەمریکا کارپێکردنی کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکی لە ڤەنزوێلا فراوانتر دەکا.ت

پێشتر مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە رایگەیاندبوو، مۆڵەتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە ئاشکرا قەدەغەی دەکات، کە هەر لایەنێک لە چین، روسیا، ئێران، کۆریای باکوور، یان کوبا بەشداری لە هیچ کام لەم مامەڵانەدا بکات و پێشتریس دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، کە ئیدارەکەی کۆنترۆڵی هەناردەی نەوتی ڤەنزوێلا دەکات و کار بۆ بوژاندنەوەی پیشەسازی وڵاتەکە دەکات لە رێگەی راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی.