بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لە چوارچێوەی گەیشتنە بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار
محەمەد رزگار
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوون، رەوشی گشتی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لە چوارچێوەی گەیشتنە بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پابەندبوون بە وادەی دەستوری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کردەوە و رایگەیاند، داوامانکردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەیوەست بەم پرسە بەڕێوەبچێت.





