ئەمریكا و ئەوروپا راگەیەنراوێكیان لەسەر رەوشی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێن: پێشوازی لە درێژكردنەوەی ئاگربەست دەكەین.

ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا. جەختدەكەنەوە لە گرنگی پابەندبوونی لایەنەكان بە پاراستنی مەدەنییەكان و كردنەوەی رێڕەوی مرۆیی.

ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان لە كۆبانێ دەستپێبكەنەوە.

ئەمریكا و ئەوروپا ئەوەشیان خستەڕوو، سەقامگیری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا هۆكارە بۆ رێگریكردن لە گەڕانەوەی تیرۆر، دەشڵێن، دەبێت مافی هەمووان لە سوریا پارێزراوبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تادێت تاوانەکانی چەکدارانی سوریا و هێرشەکانیان بۆ سەر کورد لە رۆژائاوای کوردستان لەلای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر دەبێت .