ئۆنسەیەک زێڕ پێنج هەزار دۆلاری تێپەڕاند
بڵند
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئۆنسەیەک لە کانزا زەردەکە پێنج هەزار دۆلاری تێپەڕاند، هاوکات یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێم بە ملیۆنێک و 74 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەمە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک ئۆنسە زێڕ بە پێنج هەزار و 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و رۆژ لە دوای رۆژ بەهای کانزا زەردەکە لە بەرزبونەوەدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن لەمساڵدا.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەم شێوەیە مامەڵە زێرەوە دەکرێت؛
زێڕی عەیار 18 به 921 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 21 به ملیۆنێک و 74 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 126 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 228 هەزار دینارە


