ناکۆکیی توند لە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر سزاکانی ئێران و شکستهێنانی پڕۆژەبڕیارەکان

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ناکۆکییەکی توند لەنێوان زلهێزەکاندا سەریهەڵدا سەبارەت بە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا، کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا هەڵگیرابوون.

هەڵوێستی روسیا:

نوێنەری روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی دژی هەنگاوەکانی وڵاتانی ئەوروپا وەستایەوە و رایگەیاند:

  • وڵاتانی ئیمزاکەری رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران مافی ئەوەیان نییە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا بسەپێننەوە.

  • هەنگاوەکەی سێ وڵاتە ئەوروپییەکە (ترۆیکای ئەوروپی) بۆ سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئێراندا هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.

  • ئەوروپییەکان دیپلۆماسییان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە رەتکردووەتەوە.

  • دووبارە سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئێراندا هیچ شەرعییەتێکی نییە.

هەڵوێستی بەریتانیا و فەرەنسا:

بەرەی ئەوروپی، بە پێچەوانەی روسیاوە، بەرگرییان لە هەڵوێستی خۆیان کرد:

  • نوێنەری بەریتانیا: جەختی کردەوە کە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش رێگە بە دووبارە سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئێراندا دەدات. هەروەها وتی کە وڵاتانی ترۆیکای ئەوروپی بەپێی یاسا هەنگاویان ناوە بۆ سەپاندنەوەی سزاکان.

  • نوێنەری فەرەنسا: ئاماژەی بەوەدا کە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش رێگەخۆشکەرە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیارنامەی2231بە شێوەیەکی گونجاو. ناوبراو نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی دەربڕی و وتی:

    • ئێران یۆرانیۆمی بە رێژەی 48 هێندەی ئاستی رێگەپێدراو پیتاندووە.

    • فەرەنسا و وڵاتانی تری ئەوروپی پابەندییەکانی خۆیان بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ کردووە.

    • سیستمی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە مەترسیدایە.

    • پێویستە ئێران رێگە بدات پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە مەیداندا کار بکەن.

    • ئاژانسی نێودەوڵەتی ناتوانێت چارەنووسی ئەو یۆرانیۆمەی ئێران دیاری بکات کە بە رێژەی %60 پیتێنراوە.

    • سەڕەڕای ئەمەش، فەرەنسا پابەندە بە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

ئەنجامی دەنگدانەکان:

  • ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی شکستی هێنا لە پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیارێک بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا.

  • هاوکات، ئەنجومەنی ئاسایش شکستی هێنا لە پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئێران.

بڕیارێکی تایبەت بە فەڵەستین:

  • لەلایەکی ترەوە، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی پەسەند کرد کە rێگە بە سەرۆکی فەڵەستین دەدات لێدوانێکی تۆمارکراو لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەکەدا پێشکەش بکات.