لە ئاکرێ فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی بەڕێوەدەچێت
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سبەینێ لە ئاکرێ گەورەترین فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە 70 بەرهەمی خۆماڵی نمایش دەکرێت.
دلبرین غازی پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئاکرێ رایگەیاند، لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 60 کەپر بۆ جوتیارانی دەڤەرەکە ئامادەکراوە و زیاتر لە 70 جۆر بەرهەمی خۆماڵی چوار وەرزە تێیدا نمایش دەکرێت.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە هەموو شارەکانی کوردستان گەشتیاران روو لە فێستیڤاڵەکە بکەن.








