هەرێم و ئەمریکا جەخت لەخێراکردنی پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە دەکەنەوە
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
کۆبوونەوەکانی هەرێم و ئەمەریکا تایبەت بە پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە بەردەوامن و هەردوولا جەخت لە خێراکردنی پڕۆسەکە دەکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی و دیپلۆماسی ئەمریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمەوە، سوپاسی رۆڵ و هەوڵەکانی ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی لە پرۆسەکەدا کرد و بە کاریگەر لە قەڵەمی دان.
لە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەشدا، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هێزی پێشمەرگە و پێویستیی یەکخستنەوەیان، دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە و ئەو قۆناغانەی کە ماون خرانەڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵ و هەنگاوی هاوبەش بە ئاراستەی خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپاتکرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولادا، ئاڵوگۆڕ کرا.