چینییەکان چەسپێکیان بەرهەمهێناوە لە سێ خولەکدا ئێسکی شکاو چاکدەکاتەوە
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
چین جۆرە چەسپێکیان بەرهەمهێناوە لەماوەی سێ خولەک چارەسەری شکاوی ئێسک دەکات.
میدیاکانی چین بڵاویانکردوەتەوە، ئەو چەسپەی بەرهەمەهێندراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو درزانەی ئێسک بەکاردێت کە بەهۆی زەبرەوە شکاون و زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژەیان بەوەشکرووە، ئەو بەرهەمە لەسەر 150 کەس تاقیکراوەتەوە و بە 180 چرکە توانیویەتی ئێسکەکە بەیەک بگەیەنێتەوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، بەڵام تائێستا بەشێوەیەکی رەسمی بەردەست نییە.
جێگەی ئاماژەیە، ئەو بەرهەمە ناوی لێنراوە "چەسپی ئێسک" هەروەها ئەو چەسپە دەتوانێت بەشێوەیەکی سروشتی لەگەڵ لەش و ئێسکی مرۆڤدا خۆی بگونجێنێت، هەروەها دوای بەیەکگەیشتنەوەی ئێسکەکە پێویست بە لابردنی چەسپەکە ناکات.