لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی تەرمی هاووڵاتیەک لەناو کۆگایەکدا دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە بارەی چۆنێتی ئەو روداوە بەردەوامە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی و لەنێو کۆگایەکدا تەرمی هاووڵاتیەک دۆزراوەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 20 تا 25 رۆژ مابێتەوە روخسار و ناسنامەی ناناسرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هێزەئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی رودانی ئەو روداوە و دۆزینەوەی ناسنامە و ناسینەوەی ئەو تەرمە، ئەوەشی خستەڕوو بەهۆی ئەوەی کە تەرمەکە ماوەیەکی زۆر ماوەتە لەیانە پزیشکی دادوەرییەوە دەگوازرێتەوە.