قوباد تاڵەبانی: گەلی کورد هەمیشە پشتیوانی داوا رەواکانی گەلی فەلەستین بووە
سام
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥



سام
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بۆ دەربڕینی پشتیوانی لەکارە هونەرییەکان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق ئامادەی یەکەم نمایشی فیلمی سینەمایی (زەوی سەخت و ئاسمانی دوور) بوو کەلەهۆڵی سینەما سالم لەشاری سلێمانی نمایشکرا.
ئەو فیلمەی کە هەوراز محەمەد کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو، رووناکی دەخستەسەر وردەکاری ژیانی ئەو کەسانەی کاریگەریی جەنگ لەسەر باری دەروونی و کۆمەڵایەتی و ژیانیان بە گشتی دەرکەوتبوو، بەتایبەت بەهۆی جەنگی چەندین ساڵە و توندوتیژییەوە کە رەنگە ماڵ نەبێت لە عێراقدا کە شەهید و بریندار و بێ سەرو شوێن و بەدیل گیراوی نەبووبێت و رووبەرووی ئەم نەهامەتیانە نەبووبێتەوە.
دوای نمایشەکە خانمی یەکەمی عیراق چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی دەرهێنەری فیلمەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ستافەکەش خواست.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای ئیمارات بە سەرۆکایەتیی سەعید الهاجری، نێردەی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ئابوری و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەردوولا و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەکی تایبەتەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات و خوازیارە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بەشدارییەکی گەورەیان هەبێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستان.
وەفدە ئیماراتییەکە کە بە مەبەستی دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان سەردانی کوردستانیان کردوە، رایانگەیاند ئامانجیانە پڕۆژەی گەورە و درێژخایەنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم روونی کردەوە کە لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وزەی نوێبووەوەدا دەرفەتی گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی ئیماراتی و ئاماژەی بەوەشکرد، کوردستان دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراکی هەموو عیراق و تەنانەت بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی رەوانەی بازاڕەکانی دەرەوەش بکات.
هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی داوایکرد وەفدەکە هانی وەبەرهێنەرەکانی وڵاتەکەیان بدەن لەم بوارانەدا وەبەرهێنان لە کوردستاندا بکەن، چونکە جگە لەوەی حکومەتی هەرێم هەموو جۆرە کارئاسانییەکیان بۆ دەکات، هەرێمی کوردستان خاوەنی هێزی کاری شارەزاشە لەم بوارانەدا.