لە هێرشێکدا بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لە تورکیا دوو پۆلیس کوژران
راهۆز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری ئیزمیری تورکیا دوو پۆلیس کوژران.
کەمێک پێش ئێستا لە تورکیا، هێرشکرایە سەر بنکەی پۆلیسی "ساڵح ئیشگۆرەن" لە قەزای باڵچۆڤای پارێزگای ئیزمیر، هاوکات بەهۆی هێرشەکەوە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکانی تورکیا بەهۆی ئەم هێرشەوە، موحسین ئایدەمیر، بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیسێک کوژران و پۆلیسێکی تریش برینداربوو. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لەلایەن گەنجێکی تەمەن 16 ساڵانەوە ئەنجامدراوە.