وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2025 بۆ 2026ـی پەسەندکرد و تێیدا رۆژی 21ـی 9 وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی ساڵی (2025- 2026) ـی پەسەندکرد، کە تیایدا رۆژی یەکشەممە 21ی 9ی 2025 وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2025 - 2026)ـی دیاریکرد بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، وردەکاری ساڵنامەکە بە گشتاندنێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندنەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت، هەروەها ئەنجومەنی وەزارەت لە کۆبوونەوەکەدا خشتەی بەشەوانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی (2025 - 2026) پەسەندکرد، پاشتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان گشتاندنی پێدەکرێت و ئاڕاستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت.