بە فەرمانی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یوسف كیلابی بووە سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەكە.

مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق فەرمانێكی دەركردووە و تێیدا یوسف كیلابی كردووەتە سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە شوێنی عەتوان عەتوانی.

كیلابی لەرابردوودا بەردەوام دژایەتی سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم بووە و كاتێك ئەندامی لیژنەی دارایی بوو بە ئەندازیاری رێگری لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هەرێم دادەنرا.

عەتوان عەتوانی لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرۆكی لیژنەی دارایی بوو، لە مانگی حەوتدا بووە پارێزگاری بەغداد.

بەپێی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران خولی ئەنجومەنەكە 45 رۆژ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن كۆتایی دێت، بڕیار وایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 11ی 11ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.