ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ خۆتۆماركردن لە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانیش دەڵێت لە قۆناغی دوەمدا بەشی خزمەتگوزاری دەكرێتەوە.


ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ، ئەمڕۆ دوا وادەی خۆتۆماركردنە لە سیستمی  فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك و سەعات 12 شەو خۆتۆماركردن كۆتایی دێت، وتیشی تا ئێستا هیچ بریارێك نییە لە وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بۆ درێژكردنەوەی ئەو وادەیە.


راشیگەیاند، بڕیارە دواتر خۆتۆماركردن لە سیستمی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك ببێتە پارە بەڵام تا ئێستا كاتەكەی دیارینەكراوە. 


روونیشیكردەوە، لە دوای 1/9/2025  بەشی خزمەگوزاری لە ئەپڵیكەشنی تایبەت بە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك دەكرێتەوە، بۆ تۆماركردنی ناوی منداڵ و گۆڕینی شوێنی پسوڵەی خۆراك و سڕینیە و تۆماركردنی خێزانی نوێ و سەرجەم رێكارەكانی دیكە، لەبەرامبەر ئەو كارانەشدا بری 11 هەزار دینار لەرێی هەژمای بانكییەوە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.


بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم، رێژەی خۆ تۆماركردن لە فۆرمی  ئەلیكترۆنی خۆراك لە هەولێر لە 88% بووەو لە سلێمانی لە 87% بووە لە دهۆك لە 83% بووە لە هەڵەبجەش 89% بووە.