ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم درا.
هەڵۆ عەسکەری وەزیری ژینگەی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆتا بڕگەری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تاوتوێی پرسی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراو و لە ئەنجامی لە ئەنجامدا محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا  دەستبکرێت بە خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە خاڵەناکۆکەکانی نێوان عیراق وهەرێم چارەسەردکردنی و  رێککەوتن لەبارەیەوە، ئەگەریش ئەو خاڵە ناکۆکانە چارەسەرنەکرا، پەنادەبرێتە بەر دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەکلایکردەنەوەی ئەو نوسراوە یاساییانەی کە شیکردنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت. 
 هەڵۆ عەسکەری راشیگەیاند، لەنێو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەشێوەیەکی ئەرێنی و بەپەرۆشیەوە باس لە چارەسەری کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم کراوە.