ئەحمەد شەرع: سوریا و ئیسرائیل هەنگاوی باشیانناوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئەمنیی
٢٥ی ئابی ٢٠٢٥
ئەحمەد شەرع رایگەیاند، سوریا و ئیسرائیل هەنگاوی باشیانناوە بۆ گەیشتنی بە رێككەوتنی ئەمنیی دوو قۆڵی.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەفدەكانی سوریا و ئیسرائیل لە دانوستانەكانیاندا هەنگاوی باشیان ناوە و لە رێككەوتنی ئەمنی دوو قۆڵی نزیكدەبینەوە.
جەختی لەوە شكردەوە، وڵاتەكەی درێغی ناكات لە هەر رێككەوتنێك یان بڕیارێك كە خزمەت بە بەرژەوەندی وڵاتەكەیان بكات.
راشیگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ ئیسرائیل تاوتوێی دەكات، لەسەر بنەمای گەڕانەوەیە بۆ هێڵی جیاكەرەوەی نێوان هێزەكانی ئیسرائیل و سوریا لە بەرزایەكانی جۆلان، كە لە ساڵی 1974 هاتۆتە كایەوە.
سەبارەت بە لوبنانیش، سەرۆكی سوریا وتی: كەسانێك هەن دەیانەوێت سوود لە سوریای نوێ وەربگرن بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكانیان لەگەڵ حیزبوڵا بەڵام رێگە بەوەنادەن .