سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل: داگیركردنی غەززە مەترسییە بۆسەر بارمتەكان
٢٥ی ئابی ٢٠٢٥
ئایال زامیر سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ناتانیاهۆ لەوەی داگیركردنی غەززە مەترسییەكی گەورە لەسەر بارمتەكان دروست دەكات.
سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل پەیامێكی راستەوخۆ ئاڕاستەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كردووە و رایگەیاندووە، دەبێت دەرفەتی گەیشتن بە رێككەوتن بۆ ئازادكردنی بارمتەكان لە كەرتی غەززە بقۆزێتەوە، چونكە هەر هەنگاوێك بەرەو كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی غەززە، ژیانی بارمتەكان دەخاتە مەترسییەوە.
باسی لەوەشكردووە، سوپای ئیسرائیل لە چەند مانگی رابردوودا سەركەوتوو بووە لە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گەیشتن بەرێككەوتن، بۆیە پێویستە سەركردە سیاسییەكان ئەو دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن.
ئەو هۆشدارییە هاوكاتە لەگەڵ فشارە زۆرەكانی ناتانیاهۆ بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بۆ گرەنتی كردنی ژیانی بارمتەكان كە لە غەززە ماون، ئەوەش بەر لەوەی هێرشەكەی بۆ سەر ئەو شارە دەستپێبكات.
تا ئێستاش، سەرباری بەردەوامی دانوستانە ناڕاستەوخۆكان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، هیچ ئەنجامێكی نەبووە.